هاووڵاتییەکی دیکەی رفێندراو لای داعش ئازادکرا


بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە قەرەتەپە رایگەیاند، یەکێکی دیکە لەو حەوت کەسەی کە لەماوەی رابردودا لەسەر رێگای قەرەتەپە رفێندران بە پێنج هەزار دۆلار ئازادکرا. دەشڵێت، داعش لەبەرامبەر ئازادکردانی پۆلیسێکدا داوای ئازادکردنی ژن و منداڵیک دەکات لە شاری هەولێر زیندانی کراون.

ژیان_ سلێمانی: محەمەد عومەر، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لەقەرەتەپە بە (ژیان)ی راگەیاند، یەکێک لەو حەوت کەسەی کە ماوەی سێ هەفتە لەمەوبەر لەسەر ڕێگای قەرەتەپە نزیک گوندی قەریاتاخ رفێندرا بە پێنج هەزار دۆلار ئازادکرا".

وتیشی: پۆلیسێک و گەنجێکی دیکە لە گوندی نارینی سەر بەناحیەی قەرەتەپە لەلایەن داعشەوە رفێندران، گەنجەکە بە شەش هەزار دۆلار ئازاد کرا، بەڵام پۆلیسەکە لە لایەن داعشەوە پەیوەندی بەکەسوکارەکەیەوە کراوە لەبەرامبەر ئازادکردنیدا داوای ژنێکی دیل و منداڵێک دەکەن کە  ئێزدییە و بووەتە داعش، بەڵام لە هەولێر زیندانی کراوە.