عه‌لاوی داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كات متمانه‌ به‌ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بدات


سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق داوا لە پەرلەمان دەکات، رۆژی دووشەممە ده‌نگ به‌ كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بدات.

ژیان_بەغداد: محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق لە وتارێکدا رایگەیاند، حكومه‌تی نوێ بۆ ته‌واوی عێراقییه‌كان ده‌بێت و داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆببێته‌وه‌ و ده‌نگ به‌ كابینه‌ نوێیەکەی حکومەت بدات.

وتیشی، ئەگەر رۆژی دووشەممە لایەنەکان دەنگ بە کابینەکەی نەدەن، ئەوا هاووڵاتییان مافی خۆیانە بچنەوە سەرشەقام.

ئاماژەی بەوەشکرد، كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشاندەران ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سەرجەم پێشێلکارییەکان دەکات.