ئەنەكەسە و چاوشئۆغلو باسی پەكەكە و یەپەگەیان كرد


بەبێ گەڕانەوە بۆ ئیدارەی خۆسەری كە خەریكی ئەنجامدانی رێكەوتنن، ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردس سوریا (ئەنەكەسە) لەگەڵ وەیزری دەرەوەی توركیا كۆبونەوە و باسیان لە رێكخستنەكانی پەكەكە و یەپەگە كرد. 

ژیان- رۆژئاوای كوردستان: نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سوریا ناسراو بە (ئەنەكەسە) هەرچەندە لە كاتی ئەنجامدانی رێكەوتنن لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان، بەڵام دوێنێ وەزیری دەرەوەی توركیا وەك نوێنەرانی شەرعی كورد لە سوریا پێشوازی لێكردن. 

مەولودچاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا  لەبارەی ئەو كۆبونەوەیە وتی "لەگەڵ نوێنەرانی ڕەوای كوردانی سوریا و شاندی دەستەی نەتەوەیی كورد كۆبوومەوە". 

بەهۆی ئەو هەوڵنەی مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە دەستی پێكرد ئیدارەی خۆسەری بڕیاریدا هیچ ریچگریەك لە كاروچالاكی و كردنەوەی بارەگاكانی ئەو ئەنجومەنە نەكات، بەڵام دوێنێ لەگەڵ حكومەتی توركیا كۆبونەوە لەو بارەیەوە وەزیری دەرەوەی توركیا دەشڵێت "ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ ڕۆڵی ئەوان لە پڕۆسەی سیاسی و هاوپەیمانی نەتەوەیی سوریادا دەردەبڕین. لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەمان بە ڕێكخستنەكان تیرۆر پەكەكە/ یەپەگە دا كە زیان بە كورد دەگەیەنن".

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاندبوو، ئەوان بۆ خەباتی یەكێتی نەتەوەیی دەستپێشخەریان كردووە، داواشی لە هەردوولاكرد زۆرگرێدراوی ئەو رێكەوتن و لیكنزیك بونەوانە بن. 

پێشتر مستەفا بالی، وتەبێژی هەێزەكانی سوریای دیموكراتی بە ژیان-ی راگەیاندبوو: ئەو هێزانە بە بێ ئەوەی رەزامەندی توركیایان هەبێت ناتوانن هیچ بڕیارێك لەبارەی رۆژئاوای كوردستان بدەن هەرچەندە ئێمە خۆشحاڵ دەبێن بەوەی ئەوان لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری بگەنە رێكەوتن.