ئەمریكا سزایەكی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند


نێردەی تایبەتی  ئەمریكا بۆ كاروباری  ئێران ڕایگەیاند، ئێران چەك و پارە دەداتە حوسییەكان، لە ڕێگەی گروپە چەكدارەكانەوە ئاسایشی وڵاتان تێكدەدات.

ژیان_ئەمریكا: ئەمڕۆ پیچنجشەممە 20ی شوباتی 2020برایان هوك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران لە وتارێكدا رایگەیاند، بەرەنگاری كردەوە خراپەكانی ئێران دەبنەوە.

وتیشی، ئێران چەك و پارە دەداتە حوسیەكان، لە ڕێگەی گروپە چەكدارەكانەوە ئاسایشی وڵاتان تێكدەدات.

سەبارەت بە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی سبەی باسی لەوەكرد، ئێران ڕێگری لە حەوت هەزار كەس كردووە، بۆ ئەوەی خۆیان كاندید بكەن.

ڕاشیگەیاند، وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەكەی سزای بەسەر پێنج بەپرسی ئێرانیدا سەپاندووە كە ڕێگرییان لەو كەسانە كردووە، دەیانویست ببن بە كاندید لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەو وڵاتە.