كەشناسی ئەمشەو باران و سبەی هەوردەبیت


بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات ئەمشەو نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و هەولێریش بەفر دەباریت، راشیگەیاند كە لەماوەی 12 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لە دەربەندیخان باریووە.

ژیان_سلێمانی: لە راگەیاندنێكدا كەشناسیئەمشەو پێنجشەممە 20 شوباتی 2020  ئەوە دەخاتەڕوو، ئەم شەو ئاسمان هەور دەبێت و هەندێ جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە لە هەولێر و دهۆك وە لە پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەكانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران و پاشان دروست بوونی تەم لەو ناوچانەی كە ڕادەی شێی زۆر بەرزە بە تایبەت لە كاتەكانی بەیانی زوودا وە بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان هەولێر و دهۆك دەبارێت".

كەشناسی باس لەوەش دەكات، سبەی بەیانی پلەكانی گەرما بەرزبونەوەیەكی كەم بە خۆ وە دەبینێت.

سەبارەت بە رێژەی بارانبارین لە ماوەی 12 كاتژمێری رابردوودا، بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاشكرایكردوە كە زۆرترین باران لە قەزای دەربەندیخان كە رێژەكەی 33.6 ملم بووە، لەناوچەكانی دیكەش رێژەكە بەمجۆرە بووە: