سعوودیە گەشتەكانی بۆ ئێران راگرت


ئەمڕۆ شەممە 22 شوباتی 2020 بەرپرسانی سعوودیە رایانگەیاندووە كە بە هۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، هەموو گەشتەكانیان بۆ ئێران راگرتووە.

ژیان_سعوودیە: ئاژانسی فەرمی سعوودیە لەم باریەوە رایگەیاندووە كە جگە لە راگرتنی گەشتەكانی نێوان دوو وڵات، بەرپرسانی سعوودیە رێگە نادەن هیچ هاووڵاتییەكیان لە ئێرانەوە بگەڕێتەوە بۆ سعوودیە و تەنیا ئەو كاتە دەتوانن بگەڕێنەوە كە ١٤ رۆژ لە ئێران دوور بكەونەوە، پاشان بچنەوە سعوودیە.

ئەو بڕیارەی سعوودیە لە كاتێكدایە كە لە كانوونی دووهەمی ٢٠١٦، بە هۆی سووتاندنی كۆنسولگەری ئەو وڵاتە لە شاری مەشهەدی ئێران، بەرپرسانی سعوودی قەدەغەی هاتوچۆكردنی ئێرانیان بەسەر هاووڵاتیانی خۆیان سەپاندبوو.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پاسپۆرتی سعوودیە، بەدر قەرینی لەم بارەیەوە رایگەیاندووە كە هەموو ئەو هاووڵاتیانەی كە قەدەغەی هاتوچۆی ئێرانیان پێشێل كردووە و سەردانی ئێرانیان كردووە، بۆ ماوەی ١٤ رۆژ رێگەیان پێنادرێت بێنەوە سعوودیە.

عێراق و كوێت یەكەم وڵاتانی ناوچەكە بوون كە دەستبەجێ گەشتەكانیان راگرت.

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بە پێی لێدوانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە 28 كەس و تا ئێستا چوار كەس گیانی لەدەستداوە. عێراق و كوێت یەكەم وڵاتانی ناوچەكە بوون كە دەستبەجێ گەشتەكانیان بۆ ئێران راگرت.