بەڤیدیۆ.. لە ترسی كۆرۆنا 220 بوك و زاوا بەدەمامكەوە ئاهەنگ دەگێڕن


ئەمرۆ شەممە 22شوباتی 2020 زیاتر لە 220 بوك و زاوا لە وڵاتی فلیپین بەدەمامكەوە ئاهەنگی گواستنەوە ئەنجامدەدەن، ئەوەش وەك ڕێگریەك لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان. 

ژیان_چین: وەك ڕێگریەك لە بڵاوبونەوەی، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان بەرپرسانی شاری باكۆلۆد لە فلیپین پێش ئەنجامدانی ئاهەنگی گواستنەوە پشكنینیان بۆ 220 بوك و زاوا ئەنجامداوە و دواتر ئاهەنگی گواستنەوەیان بەدەمامكەوە بۆ كراوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا یەكێكە لە ڤایرۆسە ترسناكەكان كە لە كۆتای ساڵی 2019 لە شاری ووهانی وڵاتی چین سەریهەڵدا و تائستا زیاتر لە دوو هەزار كەسی كوشتوە، دوای وڵاتی چینیش ڤایرۆسەكە لە چەند وڵاتێك بڵاوبویەوە و یەكەم حاڵەتی مردنیش لە فلیپین تۆماركرا.