باوك و كوڕێك كوژران


بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە لە سنووری پارێزگای هەولێر باوك و كوڕێك كوژان.

ژیان_هەولێر: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 22 شوباتی 2020 بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە لە سنووری پارێزگای هەولێر باوك و كوڕێك دەكوژرین و لەوبارەیەوە  حامد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریری بە(ژیان)ی  راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كەسێك خەزوور و كوڕە خەزوورەكەی كوشتوون، كە دەكاتە برازا و ئامۆزای كوژراوەكان.

بەڕێوەبەری ناحیەی هەریروتیشی ، هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش چوونەتە نەخۆشخانە و شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە. گەڕانیش بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە دەستیپێكردووە.

ناحیەی هەریر دەكەوێتە سنووری قەزای شەقڵاوە، سەربە پارێزگای هەولێر.