لە کەلار دوو دەرمانخانە داخران


قایمقامیەتی قەزای کەلار رایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی دەمامک بە گرانتر لە نرخی ئاسایی خۆی دەرمانخانەی چارە و دارۆ داخران.

ژیان_ کەلار: قائیمقامیەتی قەزای کەلار، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی ليژی عیادە و دەرمانخانەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار بە مەبەستی رێگرییکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ بە تایبەت نرخی دەمامک کە بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خواست لە سەری زیاد بووە، دوو دەرمانخانە داخران.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە هۆی گرانکردنی نرخی دەمامک بۆ چەندین قات لە نرخی ئاسایی خۆی، دەرمانخانەی چارە لە فولکەی ئاوارەکان داخرا و پسوڵەی غەرامەشی بۆ کراوە،هەروەها  دەرمانخانەی دارۆ لە ناو بازاڕ بە هۆی هەمان سەرپێچی داخستن و پسووڵەی غەرامەی بۆ کراوە.