قائیمقامی کەلار بڕیاری داخستنی سەرجەم کافتریاکانی دەرکرد


قائیمقامی کەلار رایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڕیاریانداوە سەرجەم کافتریاکانی سنوری قەزای کەلار دابخرێن.

سلێمانی: بەپێی راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی قەزای کەلار، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قایمقامی کەلار بڕیاری داخستنی سەرجەم کافتریاکانی سنوری قەزای کەلار و ناحیەکانی بۆ ماوەیەکی نادیار دەکرد.

دەشڵێت، بڕیارەکە هەر ئەمشەو سێشەممە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێویستە سەرجەم کافتریاکان پێوەپابەندبن.