لە گەرمیان سەردانیکردنی بەندکراوان راگیرا


پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە پێناو پاراستنی تەندروستی بەندکراوان لەگرتووخانەی گەرمیان بڕیاری راگرتنی بەندکراوان دەرکرا.

ژیان_ گەرمیان: پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردووەتەوە،  پۆلیسی گەرمیان لە پێناو پاراستنی تەندروستی بەندکراوان لەگرتووخانەی گەرمیان لە سەربڕیاری بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان سەردانییکردنی بەندکراوان تاماوەیەکی نادیار ڕاگیرا.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەربڕیارێکی دیکەدا لەسەر سەردانیکردنیان ئاگادارتان دەکەینەوە.