پەیوەند جاف نوێترین کلیپی خۆی بڵاوکردەوە


پەیوەند جاف، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "بیوەی" لە چەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

ژیان- هونەری:  پەیوەند جاف، گۆرانی "بیوەی" لە چەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە، تاوەکو ئێستا 16 هەزار بینەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  یوتیوب هەبووە.

گۆرانیەكە ماوەی  زیاتر  لە چوار  خولەكە وگۆرانیەکى شادە،  ئاوازی ئاریۆسە، دوزەلە و شمشاڵ لەلایەن بەختیار مستەفا، زەرب و دەف کاوان محەمەد، و میکس و ماسترینگی ئاریۆس ستۆدیۆ، بۆ ئەنجامدراوە، بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

پەیوەند جاف لە ساڵی 1968 لە هەڵەبجە لەدایک بووە، یەکەمین کلیپی لە ساڵی 1992 بڵاوکردوەتەوە، خاوەنی چەندین ئەلبوم ڤیدیۆ کلیپە.