وەزارەتی كشتوكاڵ راوكردنی ماسی قەدەغە كرد


وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان راوكردنی ماسی بۆ ماویە 3 مانگ قەدەغە كرد و هەركەسێك راوەماسی بكات رووبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.   

ژیان – هەولێر: لە رۆژی 15ی ئاداری2020وە بڕیاری قەدەغەكردنی راوە ماسی جێبەجێ دەكرێت تاكو 14حوزەیران و بڕیارەكە شگت پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. 

 ئەو بڕیارە كە بۆ راوكردنی ماسی دەركراوە "هـەمـوو شـێـوازەكـانـی ڕاوكـردن" دەگرێتەوە و ڕێـگـانـادەن بـە ڕاوكـردنـی بـەكـۆمـەڵ چـونـكـە ئـەو مـاوەیـە دیـاریـكـراوە بـە وەرزی زۆربـون و گـەرادانـانـی مـاسـی دادەنـرێـت. 

ئەو وەزارەتە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە لە گشت وەرزەكانی ساڵدا راوكردن بە جۆرەكانی (تـۆڕی كـون ورد/ كـارەبـا / مـادەژەهـراویـەكـان/ تـەقـەمـەنـیـەكـان ... هـتـد) قەدەغەیە. 

وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی راگەیاندووە "هـەر كـەسـێـك سـەرپـێـچـی بـكـات ڕووبـەڕووی یـاسـا دەكـرێـتـەوە، چـونـكـە  لـەو مـاوە دیـاریـكـراوەدا ڕاوكـردنـی مـاسـی بـەهـەمـوو شـێـوەیـەك قـەدەقـەغـەیـە". 

ساڵانە وەزارەتی كشتوكاڵ راوكردنی ماسی لە سێ مانگدا كە بە مانگی دانانی گەرای ماسی ناسراوە راوكردن بە هەموو شێوەكانی قەدەغە دەكات بەڵام بەشێك لە خەڵكی ئەو كاتە بە هەڵدەزانن بۆ ئەنجامدانی راوكردن.