سینه‌ماكارێكی ئه‌مریكی و خێزانه‌كه‌ی تووشی کۆرۆنا بوون


تۆماس جێفری هانكس، سینه‌ماكاری ئه‌مریكی و ریتا وێلسن –ی ئه‌كته‌ری خێزانی پێكه‌وه‌ تووشی نه‌خۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ژیان_لوقمان غه‌فوور: زه‌ واشنتن پۆست له‌سه‌ر زاری نوێنه‌ری كاره‌كانی هانكس-ی سینه‌ماكاره‌وه‌، ده‌ڵێت: تۆم هانكس و خێزانه‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا گه‌شتێكی ئوسترالیا-یان كردووه‌ بۆ وێنه‌گرتنی گرته‌كانی فیلمێك ده‌رباره‌ی ژیانی ئه‌لفیس بریسلی كه‌ رۆڵی كۆلۆنێل تۆم باركه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری رۆك، ده‌بینێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوانیوه‌ڕۆی دوێنی 10ی ئاداری 2020، وێلسن و خێزانه‌كه‌ی هه‌ستیان به‌ ماندووبوون و تایه‌كی كه‌م و له‌رزكردووه‌ و كاتێك پشكنینیان بۆ كراوه‌ ده‌ركه‌وتوون كه‌ تووشی کۆرۆنا بوون، ئێستاش هه‌ریه‌ك له‌ هانكس و خێزانه‌كه‌ی جیاكراونه‌ته‌وه‌ و له‌ ژێر چاودێریدان و خراونه‌ته‌ به‌ربه‌ستی ته‌ندروستی-یه‌وه‌.

ھانس ساڵی ١٩٩٥ خەڵاتی ئۆسکاری بردوەتەوە لە پای باشترین ئەکتەر لە فیلمی کۆمیدی فۆرست گامپ.