وێنە.. هەولێر لە سەردەمی کۆرۆنادا


بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت سەردانی شوێنە قەرەباڵغەکان نەکەن، ئەوەش وایکردووە بەشێک لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان چۆڵییان پێوە دیاربێت.

ژیان_ شەماڵ ناوپردانی: بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بڕیاری راگرتنی هاتوچۆی نێوان شارەکان درا و چەندین رێنمایی تایبەت دەرکراوە و سەرجەم شوێنە گەشتییارییەکان داخراون.

کۆرۆنا ڤایرۆسێکی کوشندەیە، کۆتایی مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوو لە شاری وهان-ی چین بڵاوبوویەوە، تاوەکو ئێستا بە هۆیەوە 125هەزار و 616 کەس لە سەرتاسەری جیهاندا تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات چوار هەزار و 605 کەسیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە، لە هەرێمی کوردستانیش ١٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.