لە مانگێکدا 2 هەزار و 822 نەخۆشی شەکرە بینراون


بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی مانگی دووی ئەمساڵدا 2 هەزار و 822  نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكانی سلێمانییان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.

ژیان_ تەندروستی: لەو ژمارە سەردانەی هاووڵاتییان بۆ سەنتەرەكە 2هەزار و 622 نەخۆشیان دانیشتووی شاری سلێمانی و دەوروبەرین و 193كەسی دیكەیان لە ئاوارەكانی عێراق پێكهاتوون و 7 كەسیشیان لە ئاوارەكانی دەرەوەی عێراقن.

لە ئامارەكەدا ئاماژە بە ڕەگەز و تەمەنی نەخۆشەكان كراوە، هەزار و 748 کەس لەوانە لە رەگەزى نێر بوون و هەزار و 74 کەسیشیان لە رەگەزى مێ بوون و تەمەنى نەخۆشەکان بە گشتى لە نێوان 20 بۆ 60 ساڵدا بوون.