لە دوومانگدا 114هەزار نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەى شاریان کردووە


بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی دوومانگی ڕابردوودا 114 هەزار و 61 نەخۆش بە مەبەستى چارەسەرى نەخۆشییەکانیان سەردانی (نەخۆشخانەی شاری)کردووە لەسلێمانی و چارەسەرى  پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.

ژیان_ تەندروستی: ئامارەکەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى، وردەکاریی زۆرترى خستووەتە ڕوو، لەو ڕێژەیە37هەزار و 492 کەس لە تاقیگەی شار، پشكنیی جۆراوجۆریان بۆئەنجامدراوە، 34 هەزار و 135 کەس لە تاقیگەی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار پشكنینیان بۆ ئەنجامدراوە، 24هەزار و 500 کەس تەنها سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە، شەش هەزار و 436 هاووڵاتیش لە نەخۆشخانە داخڵكراون وچارەسەری نەخۆشییەكانیان بۆ كراوە.

لەئامارەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، هەزار و 135 نەشتەرگەریی  جۆراوجۆر  بۆنەخۆش ئەنجامدراوە، 130 حاڵەتی مردن تۆماركراوە و، چوار هەزار و 828 كەس تیشكیان بۆئەنجامدراوە، لەگەڵ سێ هەزار و 573 سۆنەر، 10 هەزارو دوو کەسیش سوودیان لە چارەسەرى سروشتى نەخۆشخانەکە وەرگرتووە و 650 ئیکۆ ئەنجامدراوە.