یەكێتیی: پێشوازی لەراسپاردنی عەدنان زورفی دەکەین بۆ پێكهێنانی حکومەت


وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، یەکێتی پێشوازی لەراسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەکات وەك ئیستیحقاقێكی دەستووری.

ژیان-سلێمانی: لە لێدوانێکیدا وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ هێزە كوردستانی و نیشمانییەكانی دیکە گفتوگۆ دەكەین بۆ یەكخستنی هەڵوێست، وە تەئکیدکردنەوە لە سەر پێویستی پشتیوانیكردنی چاكسازییە داواكراوەكان بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و بەجێگەیاندنی داواكارییەكانیان و زامنكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، و گەیشتن بە هەڵبژاردنێكی دیموكراسیانە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان كە رووبەرووی عێراق بوونەتە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی ئاداری ٢٠٢٠ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق راسپارد.