ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان هۆشداریدەدات


 ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان هۆشداریدەداتە هاووڵاتییانی سنوورەکە و دەڵێت، هەرکەسێک پێچەوانەی بڕیار و ڕێنماییەکان هەڵسوکەوت بکات ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

ژیان_ گەرمیان: ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە تەواوی رێگاکان داخراون و کارمەندانی هێزەئەمنییەکان جوڵەیان لە شەقامەکان بڕیوە و رێگە بەهیچ ئۆتۆمبێلێک نادرێت شەقامەکان بەکاربهێنێ.

دەشڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هاتوچۆ دەکەن ئەوکەسانەن لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا بەشێوەیەکی فەرمی رێگەیان پێدراوە ئەوانیش (شاندە فەرمییەکان و بازرگانان، ڕاگەیاندکاران و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و کارمەندانی هێزەئەمنییەکان، فرۆشیارانی سەوزە و میوەی کۆڵان و گەڕەکەکان)، واتە تەنها  ئەوانەی لە ئەرکدان.

ئیدارەی گەرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە هەر کەسێک پێچەوانەی بڕیار و ڕێنماییەکان هەڵسوکەوت بکات رێکاری یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.