ژیان لە زەمەنی ڤایرۆسدا

تەوەرێکی تایبەت بە تێڕوانینی نووسەر و هونەرمەندان بۆ کۆڕۆنا

ژیان: ڕەنگدان
لە زەمەنێکدا کە ڤایرۆسێکی کوشندە بەرۆکی ڕووبەرێکی زۆرێک لە مرۆڤایەتی گرتووە، بەجۆرێک ڕۆژانە دەبیستین دەگاتە کامە وڵاتی دیکەی جیهان و بەمەش ڕێژەی تووشبووانی دەگاتە چەند؟ ئەی لەوانەدا چەندیان دەمرن؟ ئەمەش وایکردووە تابێت ڕووبەری ترس لەلای مرۆڤ زیاد ببێت و ئەم دۆخە ببێتە دۆخێکی سەرتاباگیر و مرۆڤایەتی هەموو لە خەمێکی هاوبەشدابن، تۆ وەک نووسەرێک وەک هونەرمەندێک دیدگات چییە لەم بارەیەوە؟

ڕوانینی هونەرمەند (نیگار عوسمان)

کرۆنا ئەو میوانە شەڕکەرە ناوەختەیە کە بە ژەهرەوە هاتە ژیانمانەوە، بەڵام بە ویستی خۆی نا، دروستکرا بۆ لە ناو بردنی مرۆڤ بە پلانێکی دارێژراو و پێش وەختە.

شەڕکەری سوور بە خواستی زلهێزێک، بە بێ چەک توانی شەڕێکی جیهانی دروست بکات و سەرتاسەری زەوی قۆرغکرد. کە ئێمە لە ناویا گیرۆدە و تاکو کاتێکی نادیار.

ئامانجی دروستکردنی تاجی ژەهراوی تەنیا پلانێک بوو کە بە نەرمی بێ خوێن ڕشتن  زەرەر لە خانە ئابوورییەکانی چەند وەڵاتێک بدات بە تایبەتی ئێران و سین..و بە فەلج کردن و تێکدانی باری سایکۆلوژی و ئابووری بتوانێت کۆنترۆلی سیاسەتی ئەو وەڵاتانە بکات. بە قوربانی کردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوان.

لێرەدا پرسیار گەلێکی زۆر دێتە ئاراوە ،کێ بەرپرسە بۆ گیان لە دەستدانی مەلاین مرۆڤ؟ جینۆسایدیکی سارد لە پێناو چ شتێک؟مرۆڤ دۆستی بایەخی چەنەیە؟دروست بوونی چیرۆکە دڵتەزێنەکان تا کەی؟بۆ بە دەست هینانی دەسەڵات بۆ بازرگانی بە گیانی مرۆڤ دەکرێت؟لە کاتێکدا باش دەزانرێت هاوکات لە گەڵ درۆست بوونی ئەم ڤایرۆسە ،ئەنتی ڤایرۆسەکەشی دروست بووە.

جگە لەوەش  ئەم ڤایرۆسە تەنیا مرۆڤ لە ناو دەبات نەک ئاژەڵ.تەخمینی ئەوە دەکرێت کە هەفتاد میلیون کەس ببێت بە قوربانی. ئایا بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی زەوی دەبێت بەم شێوازە کوشندەیە دەسەڵات بگرێتە دەست؟

بەداخەوە وەڵاتی ئێمەش تاکو تووشی ئەستەم و بەرتەنگیەک نەبێتەوە هۆشیار نابێتەوە و بەرگری ناکەن.سەرکردەی وەڵاتانیتر جگە لەوەی هوشیاری زیاتر ئەدەن بە هاوڵاتیان لە باری ئابووری و سایکۆڵۆژی هاوکاریان ئەکرێت و ئارامیان پێ ئەبەخشن .لەم وەڵاتە دەسەڵاتداران خۆیان بێدەنگ کردووە نە تەنها بەرگری ناکرێت بەڵکۆ کرونایان کردووە بە بیانو کە مووچەی خەڵک نەدرێت نموونەش لەسەردەمی داعیش کە ڕووبەڕووی بووینەوە، تەنانەت ڕێگیر نیین لە بازرگانی کردن بە دەرمان و پێداویستی خۆپاراستن لەم بارەدۆخە سەختەیا، هەندیکیان هاریکارن و بە هەلێکی باشی دەزانن بۆ بازرگانی کردن بە بازار کردنی دەرمان ......ئەی خەڵکی هەژار و بێدەسەڵات چۆن خۆی بپارێزێت کە نە مووچەی هەیە نە دەتوانێت ئەو کەل و پەلانە دابین بکات؟

ئەمە نموونەیەکی زۆر سادەیە کە باسم کرد.زۆر بابەتیتر بە هۆی کرۆنا ڕوودراوە کە بە تێپەربوونی کات دێتە ڕوو.بۆیە خەڵک ئێستا باش تێگەیشتووە کە خۆیان هاوکاری یەکتر بن و هاوڵاتی هیلاکە جارێکیتر نایتە سەر شەقام و باش دەزانن ئێستا کاتی ئەوەیە بەرگری لە خۆیان بکەن و بێ هەڵوێستی دەسەڵاتداران دەبینن.تکام وایە کە کرۆنا نەکەنە هۆی شێواندنی ژیان هاوەڵاتیان، یاری بە هەست و سەلامەتی کەس نەکرێت.

کرۆنا بەو کوشندە بوونەوەی خۆی مرۆڤی بە ئاگا هێنایەوە کە ڕێز لە پاراستنی ژیانیان بگرن.کروناش تێئەپەرێت وەک هەموو نەخوشیەکانی تر ئاسایی ئەبێتەوە و چارەسەر ئەکرێت، وەک هەڵامەتی لێ دێت. بەس جارێ ئەو زل هێزە بۆ گەیشتن با ئامانجەکانی و داگیر کردنی دەسەڵاتی سیاسی هەندێ وەڵات   ئامادەیە زۆر کاری نامرڤایەتی بکات ، بەداخەوە زۆر کەس دەبێتە قوربانی. دوای ئەبێت  فریشتەی نجاتی دونیاش.کرۆنا ئەو شەڕکەرە بێ چەکەیە کە شەڕێکی سارد و بێدەنگی لە دونیا سازکرد، تکا ئەکەم لە خەڵکی ئازیز ورەتان بەرز بێت پابەندبن بە ڕێنمای تەندروستی، خۆتان بپارێزن، ئەمەش کۆتایی دیت.