پریمەرلیگ كەی دەست پێدەكاتەوە؟


یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا مەبەستیەتی لەسەرەتای مانگی حوزەیران، ماوەی ئەنجامدانی یاریەكانیش كورت بكاتەوە بۆ ئەوەی لە 6 هەفتەدا كۆتایی بەخولەكە بێت. 

ژیان- وەرزش: میدیاكانی ئینگلتەرا بڵاویانكردەوە پلانە سەرەتاییەكەی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا مەبەستیەتی زیانیدارایی یانەكان و خولەكە بەهۆی ئەو وەستانەیەوە كەم بكاتەوە و بۆ ئەوەش ئەوە بە گونجاوترین پلان دەزانێت. 

بەپێی پلانەكە دەستپێكردنەوەی یارییەكان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران دەبێت، ماوەی شەش هەفتە سەرجەم یاریەكان ئەنجام دەدرێت لە كاتێكدا 10 یاری ئەنجام نەدراوە. 

بەهۆی مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تا ٣٠ نیسان سەرجەم چالاكییەكانی تۆپی پێ لە ئینگلتەرا ڕاگیراون، ئەوشە یانەكانی رووبەڕیوی قەیرانی دارایی كردووەتەوە.