ئەبێت کوردستان، تووشبوون بە ئاسایی وەرگرێت!


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری لوقمان غەفوور

پێوەری جیھانی بۆ ئەم نەخۆشییە بەم شێوەیەیە:


٤٠٪ ی ناوچەکە تووشی نەخۆشییەکە ئەبێت.
١٪ی ئەو ٤٠٪ ئەمرێت.
٨٠٪ ی ئەو ٤٠٪ بەسووکی تووش ئەبن و مەرج نییە نەخۆشخانەیان بووێت و ١٠٠٪ چاکدەبنەوە.
٪١٠ ی ئەو ٤٠٪ سەروو ٥٠ ساڵن.

ئەم پێوەرە بۆ خراپترین ناوچەیە کە تێیدا بڵاو دەبێتەوە وەک شاری وۆھان لەچین یان ناوچەی لۆمباردی ئیتالیا.

سەرچاوە: لۆس ئەنجلس تایمز- ٢٢ ئازار

کەواتە کورتەی قسە ئەمەیە:

ھەرێمی کوردستان نزیک ٥ ملیۆن کەسە، نابێت وەک شاری وۆھان یان ناوچەی لۆمبارد-ی سەیربکەین، بەڵام ناشبێت بیکەین بە تۆقینی گەورە لەکاتی تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشییەکە.

گەورەترین کار ئەوەیە خەڵکی کوردستان لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە. ئێستا ئەمڕۆ ٢٢ئازار، ٧٥ ملیۆن کەس لە ئەمریکا لە ماڵەوەیە. بەمەشەوە ئەمریکا خۆی بۆ قوربانی گەورە ئامادەکردووە.

بەکورتی بۆ ئەوەی بەرچاو رونتر بێت:

* ھەرێمی کوردستان ٥ ملێون کەسیش بێت تا ٢٠٠ ھەزار کەسیش ئاساییە تووشبێت. لەم ٢٠٠ ھەزار کەسە ١٦٠ ھەزاری پێویستی بە نەخۆشخانە نییە. خۆی لەماڵەوە بسرەوێت بە تەنیا لە ژوورێکدا بێت ١٠٠٪ چاکئەبێتەوە.

٤٠ ھەزار کەسەکەی دیکە کە ١٪ ی ئەگەری مردنی ھەیە دەکاتە ٤٠٠ کەس مردن لە کوردستان. لەم ٤٠٠ کەسە بە پێی پێوەری جیھانی ١٠٠ کەسیان سەروو ٥٠ ساڵن.

جا ئەمەی من باسی ئەکەم خراپترین حاڵەتە کە ھیوادارم ھەرگیز یەک کەسیش نەمرێت. بۆ ئەوەی ئەم ژمارانە ھیچی نەبێت پێویستە لە ماڵەوە دانیشن.



تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە