وەزیری دارایی؛ بڕیاری دابەشكردنی مووچە دەردەكات


وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنیت، لەسەر راسپاردەی، جێگری سەرۆك وەزیران  و وەزیری دارایی لەچەند رۆژی داهاتودا لەرێگەی بانكەكانەوە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە، سەرجەم پارێزگا و دامودەزگاكانی عێراق و هەرێم.

ژیان_بەغداد: لەبەیاننامەیەكدا، وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران  و وەزیری دارایی، لەچەند رۆژی داهاتودا لەرێگەی بانكەكانەوە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە لە سەرجەم پارێزگاو دامودەزگاكان.

لەو بەیاننامەیەدا وەزارەتی دارایی داوای لەپارێزگار و سەرۆكی یەكە ئیداریەكان كردووە، رێنماییەكانی خۆپارێزی پەیڕەو بكەن و رێگربن لەهەر كۆبونەوەیەك لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا، بەجۆرێك سەرپێچی بڕیاری قەدەغەكردنی كۆبونەوەی بەكۆمەڵ نەكەن، بۆئەو مەبەستەش خشتەیەك دیاری بكەن وبەپێی ئەو خشتەیە لەچەند رۆژێكی جیاوازدا مووچەكان دابەشبكەن.

وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستوەتەڕوو، پێویستە لەرێگەی هۆكارەكانی پاككردنەوەوە، شوێنەكانی تایبەت بەموچە پاكبكرێتەوە.