گواردیۆلا ناوی سێ یاریزانی داوەتە ئیدارەی یانەكەی


پیپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، ناوی سێ یاریزانی داوەتە ئیدارەی یانەكەی بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا بەلایەنی كەمەوە دوانیان بگوازێتەوە ریزەكانی. 

ژیان- وەرزش: لەچوار چێوەی ئەو پلانەی گواردیۆلا بۆ وەرزی داهاتوو دایدەڕێژێت، باوەڕیبەوە كردووە كە هیڵی بەرگری یانەكەی بووەتە خاڵی لاوازیان بۆیە دەیەوێت هیڵی بەرگری بەهێز بكات. 

ئەو راهێنەری ناوی هەریەكە لە بن چیلویلی بەرگریكاری لیستەر سیتی و كۆلیبالی یاریزانی ناپۆلی و دیڤد ئالابای بەرگریكاری لای چەپی بایرن میونشنی پیشنیار كردووە.