ئەحمەد خەلیل گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە


هونەرمەند ئەحمەد خەلیل، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "دڵتەنگ مەبە" بڵاوکردەوە.

ژیان_ئەستێرەکان: تێکست و ئاوازی گۆرانییەکە لە لایەن، نامۆوە دندراوە، کاری ئەڕێنجمێنت و میکس و ماستەرینگی لەلایەن ئارمین حەبیبی بۆ کراوە، هاوکات لە لایەن سەنگین-ەوە کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.

ئەحمەد خەلیل، لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٢ وە دەستی بەکاری هونەری کردوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە و هەوادارێکی زۆری هەیە.