وێنە.. رەوشی دەربەندیخان لە کاتی کەرەنتین


دوای تۆمارکردنی ٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرنا لە دەربەندیخان، بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان قەزای دەربەندیخان کەرەنتین کرا.

ژیان_ دەربەندیخان: ئەمڕۆ دووشەممە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا داوای لە دانیشتووانی دەربەندیخان کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە، ئەو کەسانەشی بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو کەسانە هەیە بڕۆن بۆ ئەنجامدانی پشکنین.

لە هەرێمی کوردستان ٧٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە هەست حاڵەتییان لە قەزای دەربەندیخانن.