رامۆس پەیامێكی بۆ هاوڵاتیانی بڵاوكردەوە


كاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا پەیامێكی بۆ هاووڵاتیانی بڵاو كردەوە تیایدا پێیان دەڵێت گەشبین بن و بەم زوانە ئەم دۆخە تێپەڕ دەكەین و لە دواڕۆژدا پێكەوە دەبین. 

ژیان- مەدرید: سێرجیۆ رامۆس، كاپتن و بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید، بۆ بەرزكردنەوەی ورەی هاووڵاتیەكانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت: گەشبین بن سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئیسپانیا.

ئەودەشڵێت "دەبووایە ئەمڕۆ مەشق بكەین، ئەو رۆژەی هەموو یاریزانان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بوون، بەڵام ئێمە راهێنەر نابینین، هەروەها ئەندامانی دەستەی راهێنەرایەتی و یاریزانەكانیش نابینین، ژووری جلگۆڕین كەسی لێنییە، مەشقەكانمان ناكەین، یاریگەی مەشقەكان چۆلە وەك زۆربەی شوێنەكانی دیكە، هیچ كەسێك لێرە نییە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی لە دواڕۆژدا پێكەوە بین.. گەشبین بن".

ئەوەش دوای ئەوەهات كە چەند یاریزانێك لە ئەوروپا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و بەشێوەیەكی فراوان ڤایرۆسەكە لە ئیسپانیا بڵاوبووەتەوە و تاكو ئێستا زیاتر لە 35 هەزار كەس توشبووە.