سود و زیانەكانی سركە لەسەر قژ


زۆرجار لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دەبینیت باس لەوە دەكرێت سركە چەند سودێكی هەیە بۆقژ بەڵام ئەو ماددەیە جگە لە سوودەكانی چەند زیانێكیشی هەیە كە پێویستە پێش بەكار هێنانی ئاگاداری بیت. 

ژیان- ستایل: چەوری قژ و پێستی سەر لادەبات، بەڵام ئەگەری هەیە قژ زبر بكات بەتایبەت ئەگەر زیاتر لە جارێك بەكاری بهێنیت. 

یەكێیتر لە سودەكاتی سركە بۆ قژ ئەوەیە پێستی سەر لە هەوكردن دەپارێزێت و بە خاوێنی دەیهێڵێتەوە. بەڵام رێگری دەكات لەوەی قژ زەیتی سروشتی بەرهەم بهێنیت.

یارمەتی بەهێزبونی قژ دەدات و رێگری دەكات لە كەرتبونی خوارەوەی قژ هاوكات پێست هەستیار دەكات بۆیە پێویستە زۆر بە كەمی بەكار بهیندرێت.