پارەكەی بەغداد واژۆى لەسەرکرا


نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە‌بەغدا رایگەیاند، فوئاد حسێن وەزیری دارایی  واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كردوەو چاوەڕواندەكرێت، لەچەند رۆژی داهاتودا تەواوی پارەكە بگاتە هەولێر.

ژیان_بەغداد: لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەم مانگە كردوەو بڕیاریشە لەچەند رۆژی داهاتودا دوای تەواوكردنی رێكارو رۆتیناتەكان تەواوی پارەكە رەوانەی هەولێر بكرێت.

ئەوەشیخستەڕو،  حكومەتی عێراق بەپشت بەستن بەیاسای بودجەی 2019، بەردەوامە لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هیچ كێشەیەك نییە، قەیرانی داراییش كاریگەری لەسەر موچەی فەرمانبەران دروست ناكات.

 ئەمە لەکاتیکدایە،مانگانە حكومەتی عێراق بری 522 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكات.