بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئێران نیوەی کارمەندانی حکومەت دەنێرێتە ماڵەوە


بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، نیوەی فەرمانبەرانی حکومەت مۆڵەتیان پێدراوە.

ژیان_ئێران: حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندووە، بۆ ڕیگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وڵاتەکەی چەند رێکارێکی گرتووەتە کە گرنگرینیان ناردنەوەی نیوەی کارمەندانی حکومەت بۆ ماڵەوە، هاوکات ئازادکردنی بەندکراوان لە زیندانەکاندا.

ئەمڕۆ کیانووش جیهان پوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی راگەیاند، بە پێی ئامارەکە، تاوەکو ئێستا ٢٤ هەزار و ٨١١ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و هەزار و ٩٣٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هەروەها هەشت هەزار و ٩٣١ کەسیش چاکبوونەتەوە.