تەندروستی موسەننا دوو حاڵەتی نوێی کۆرۆنای راگەیاند


تەندروستی پارێزگاى موسەننا ئاشکرایدەکات، لەئەنجامی پشكنینی 19 گومانلێكراوی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەركەوتوە دوو كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكەن و 17 كەسەكەی دیكەش حاڵەتەكەیان نێگەتیڤ بووە و  هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.

ژیان_عێراق: بەپێی راگەیەندراوێكی تەندروستی پارێزگاى موسەننا، لەئەنجامی پشكنینی 19 گومانلێكراوی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەركەوتوە كە دوو كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكەن و 17 كەسەكەی دیكەش حاڵەتەكەیان نێگەتیڤ بوە و هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.

 لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە رابردوودا بێنج حاڵەتی دیكە تۆماركراوە  بە تۆمارکردنی ئەو دوو حاڵەتەش ژمارەی تووشبوان  كەیشتوەتە حەوت حاڵەت.

ئەمە لەکاتیکدایە، بەپیی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق كە ئێوارەی دوێنێ بڵاویكردوەتەوە، 316 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرابون، لەو ژمارەیەش 75 كەسیان چاكبونەتەوە و 27 كەسیش گیانیانلەدەستداوە، بەوەش ژمارەی توشبوان گەیشتە 318 حاڵەت.