فارس عیسا پلانی بەغداد لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بۆ ژیان ئاشکرا دەکات


سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد دواین زانیاری لەبارەی پێشهاتەکان بۆ پێکهینانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و پلانی بەغداد تایبەت بەمووچەهەرێم ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنیت، مووچەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، هیچ کیشەیەک لە ناردنی 522  ملیار دینارەکەی بەغداد نیە".

ژیان_شادان حەسەن: فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (ژیان)ی راگەیاند: پلانی بەغداد بۆ مووچە بەردەوامە، لە ئیستاشدا ناردنی  پارەکەی بەغداد تایبەت بە مووچەی بەشێک لەفەرمانبەرانی هەرێم واژۆی لەسەر کراوە و بەمزوانە دەخرێتە سەر حساب بانکی هەرێم.

 ناوبراو لەبارەی پێشهاتەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق وتی:  ئەوەندەی ئاگادارم تاوەکو ئێستا عەدنان زورفی کاندیدی راسپێردراو بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێی حکومەتی عێراق لەگەڵ کورد دانوستانی نەکردووە، چونکە تاوەکو ئێستا وەک  کاندیدی شیعە یەکلای نەبووەتەوە و کێشەیان هەیە.

ئەمە لەکاتیکدایە، دوای راگرتنی  دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان، کە چەند رۆژیکە هیچ وەزارەت و شوینێک مووچەی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردویان پێنەدراوە، نرخی نەوتیش دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، مەترسی بڕینی 522  ملیار دینارەکەی بەغداد لە ناو هاوڵاتیاندا لە ئارادایە.