ئیبرا واز لە یاریكردن دەهێنێت


ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی سویدی یانەی ئەی سی میلان كە بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەكە دەكات بڕیاریداوە كۆتایی ئەم وەرزە بەشێوەیەكی یەكجاری واز لە یاریكردن بهێنێت.

ژیان- وەرزش: رۆژنامەی دەیلی ستاری بریتانی ئاشكرایكردوە ئیبراهیمۆڤیچ ئیدارەی میلانی ئاگاداركردۆتەوە كە كۆتایی وەرز بە یەكجاری واز لە یاریی دەهێنێت و ناتوانێت ماوەی مانەوەی لەگەڵ ئەو یانەی درێژ بكاتەوە.

ئیبرا خواستیەتی دوای وازهێنانی لە تۆپی پێ روبكاتە كاری راهێنان و بەنیازی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەكی گەورەی ئەوروپایە.