دەرمانەكەی ئەمریكا 100٪ سەركەوتنی بەدەستهێنا


پزیشكێكی ئەمریكی هەواڵێكی خۆشی راگەیاند و دەستپێكی موژدانەكەی بە سوپاسكردنی سەرۆكی وڵاتەكەی راگەیاند.

ژیان – ئاژانسەكان: ڤلادمیر زیلینكۆ، هەڵگری بۆردی بڕواپێكراو لە پزیشكی خێزانی لە ناوچەی ئۆرەنج لە نیویۆرك، سەركەوتنی ئەو دەرمانەی راگەیاند، كە هەفتەی رابردوو  دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند "چارەسەری مەلاریا كاریگەری لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە و پێشنیاز دەكات وەك چارەسەر بەكاربهێندرێ".

ئەو پزیشكە دوای بەكارهێنانی دەرمانەكە لەسەر 350 تووشبووی ناوچەكەی خۆی، پەیامێكی سوپاسگوزاری ئاڕاستەی ترەمپ كرد و رایگەیاند، "لەسەدا 100 سەركەوتو بووە".

"ئەو پزیشكە لە پەیامەكەیدا دەشڵێت "ئەو چارەسەرەی ئێوە پەسەندتان كرد، دەدەم بە نەخۆشەكانم، لەسەدا 100 كاریگەری هەبووە لەسەر 350 نەخۆش".

بەبڕوای د.ڤلادمیر، دەكرێت لەو بنكە تەندروستییانەی ژمارەی ڤێنتیلەیتەری كەمە، ئەو چارەسەرە بدرێت بەو نەخۆشانەی باری تەندروستییان مامناوەند و ناجێگیرە.

بەهۆی كاریگەری رێككردنەوەی كرداری هەناسەدان و چالاككردنەوەی سییەكان بەهۆی ئەو چارەسەرەوە، زیلینكۆ پێشنیاز دەكات، ترەمپ بە فەرمی بەكارهێنانی لە جیاتی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد (لەكاتی بەردەست نەبونیدا) رابگەیەنێت.

ئەو پزیشكە لەكۆتایی پەیامەكەدا سوپاسی ترەمپ دەكات و دەڵێت "خوا خۆت و خانەوادەكەت پارێزراو بكات".