ئێران؛ 143 کەسى دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا 143 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و بەوەش  کۆى گشتى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا  گەیشتووەتە 27 هەزار و 17 کەس.

ژیان_ئێران: ئەمڕۆ چوار شەممە، 25 ی ئاداری 2020، وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە راگەیەندراویکدا گیانلەدەستدانی 143 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا گیانیان لەدەستداوە  بۆ دوو هەزار و 77 کەس بەرز بوەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆى گشتى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا  گەیشتووەتە 27 هەزار و 17 کەس، لەکۆى ئەو ژمارەیەش نۆ هەزار و 625 کەسیش چاک بوونەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ  حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، قۆناغى یەکەمى نەخۆشیی کۆرۆنامان تێپەڕاندووە، بەڵام لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی دیکەشمان بەرەوڕوو دەبێتەوە کە دەبێت ئەویش کۆنترۆڵ بکەین.