تەندروستى عێراق چاکبونەوەى 14 تووشبوى کۆرۆناى راگەیاند


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، 30 هاوڵاتى دیکەى پارێزگاکانى عێراق تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و 14 تووشبوى دیکەش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

ژیان_عێراق: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا  بڵاویکردەوە، ئه‌نجامی پشكنینی 30 هاوڵاتی دیكه‌ پۆزه‌تیڤ بووە و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، هاوکات دوو کەسى دیکەش  بەهۆى ڤایرۆسەکە لە کەرکوک و بابل گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تووشبووەکان بەم شێوەیەن،  شەش تووشبوو لە رەسافەی بەغداد، سێ تووشبوو لە شاری پزیشکی بەغداد، تووشبوویەک لە بەسرە، دوو تووشبوو لە موسەننا، چوار تووشبوو لە کەربەلا، تووشبوویەک لە کەرکووک، چوار تووشبوو لە نەجەف، شەش تووشبوو لە سلێمانی ، تووشبوویەک لە دیوانییە ، دوو تووشبوو لە هەولێر.

ئەمە لەکاتیکدایە، بەپیى نوێترین ئامار، کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق 346 کەسن، لەکۆى ئەو ژمارەیەش 29 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 89 توشبووى دیکەش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.