كۆرۆنا كارەكانی پۆتینی ڕاگرت


تادێت ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕووسیا زیاددەكات وبەوهۆیەوە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا سەردانی بۆ شاری سانت پیتەرسبورگ هەڵوەشاندەوە.

ژیان_ڕووسیا: ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئاداری 2020 دمتری پیسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی كرێمل رایگەیاند: "ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیای فیدراڵ، سەردانی  بۆ شاری سانت پیتەرسبورگ بەهۆی هەڵكشانی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵوەشاندەوە".

وتەبێژی كۆشكی كرێمل ، ئاماژەی بەوەشكرد: ئێستا پوتین سەرقاڵی ئامادەكردنی تێكستی وتارێكە كە پەیوەستە بە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بریارە ئەمڕۆ   پێشكەشی هاووڵاتییانی رووسیای بكات.

ئەوەشی خستەڕوو، پوتین لە رێگای ئۆنلاین بەشداری لە كۆبووبەوەی G20 دەكات، باسی لەوەش كردووە، ئەگەری بەرێوەنەچوونی یادكردنەوەی 75 ساڵەی سەركەوتنی یەكێتی سۆڤیەت بەسەر نازییەتی ئەڵمانیدا.