قایمقامەتی هەولێر داوایەك لەهاووڵاتیانی شارەكە دەكات


ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئاداری 2020قایمقامەتی هەولێر رایگەیاند، داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی سنوری شاری هەولێر دەكەن، بۆمەبەستی داواكاری رێگاپێدان بۆ هاتوچۆكردن سەردانیان نەكەن.

ژیان_هەولێر:قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، "داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەكەین، سەردانی دیوانی قایمقامیەتەكەمان نەكەن بۆ مەبەستی داواكاری رێگاپێدان بۆ هاتوچۆكردن، لەبەرئەوەی سەرجەم ڕێگاپێدانەكان راگیراون".

دەشڵێت  ،تەنها ئەو كەسانە دەتوانن هاتووچۆ بكەن،لەرێنماییەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لە 25ی ئازاری 2020، رێگاپێدراون و پێویستیان بەهیچ رێگاپێدانێكی دیكە نییە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، لە 14ی ئادارەوە ماوەی 11 رۆژە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمدا جێبەجێدەكرێت، بەشێكی هاوڵاتیانیش سەردانی قایمقامییەتی قەزاكان دەكەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی رێگەپێدانی هاتوچۆكردن.