فەرەنسا هێزەكانی لەعێراق كشاندەوە


هێزەكانی فەرەنسا كە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبەداعش لەعێراق بوون، بەبەواوی خاكیعێراقیان جێهێشت وبنكەیەكی سەربازییان رادەستیهێزەكانی عێراق كردەوە.

ژیان_بەغداد: زاری عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هێزانەی فەرەنسا لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لەعێراق بوون، بەتەواوی كشانەوە و بنكەی سەربازی ئاسمانی قائیمیان رادەستی هێزەكانی عێراق كردەوە.

ئەمە دوای ئەوە هاتووە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 5ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دەرچوونی هێزە بیانییەكانی لەناو خاكی عێراق پەسەند كرد.

جێگای ئاماژەیە لە ساڵی 2014ـەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لە هێزی ژمارەیەك وڵات پێكهاتووە، بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە شەڕی دژ بە داعش لە عێراق بەشدارن.