ژیان زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە بڵاو دەكاتەوە


 جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،وەزارەتی درایی وئابوری حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە مووچەی فەرمانبەران لەرێگەی (ئاسیا حەواڵە)وە دابەشبكرێت وفەرمانبەران لەماڵەكانی خۆیان مووچەكانیان وەربگرن و تەنها بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوە.

ژیان_چۆمان عوسمان: بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی، پارێزگای سلێمانی، بە(ژیان)ی راگەیاند: پارێزگاری سلێمانی وئەنجوومەنی پارێزگا لەهەوڵدان بۆ ئەوەی بەزووی مووچە دابەش بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیاریان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایكردووە،بە میكانیزمێك بەزووی مووچە دابەشبكرێت.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكراشیدەكات، ئەمڕۆ بەیاوەری لیژنەی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كۆبووینەوە، لەكۆبونەوەكەدا باسمان لەمیكانیزمی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران كرد، پارێزگاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین، پێشنیازمان كردووە بۆوەزیری دارایی مووچەی مووچەخۆران لەرێگەی (ئاسیا حەواڵە)وە دابەشبكرێت، وەزیری درایی رەزامەندی لەسەر پێشنیازەكەداوەو ئێستا لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ رەزامەندی.

بەرزان محەمەد، روونی كردەوە،پێشنیازەكە بەوجۆرەیە (ئاسا حەواڵە)مووچەی فەرمانبەران لەوەزارەتی دارایی وەردەگرێت وشۆردنەوەی بۆدەكات وپاكیدەكاتەوە، دواتر لەرێگەی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیەوە ولەرێگەی پەیوەندیەوە مووچەكە دەخاتە زەرفێكی تایبەتەوەو دەیگەیەنێتە دەست فەرمانبەران، بەرێژەیەك كەمتر بێت لە 1%).

بەپێ زانیاریەكان ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشنیازێكی لیژنەی هاوبەشی كۆرۆنا لەئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ناردوە بۆ وەزارەتی درایی و ئابوری،  میكانیزمەكانی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران  بەگرتنەبەری رێووشوێنی گونجا ورێكارەكانی خۆپارێزی ونەشكاندنی قەدەغەی هاتووچۆ.

لە رۆژی 8ی ئاداری ساڵی رابردوودا، حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاشەكەوتی مووچەی هەڵگرت ولەوكاتەوە تائێستا 12مووچەی بێ پاشەكەوتی سەرجەم وەزارەتەكانی دابەشكردوە، لەگەڵ هاتنی كۆرۆنادا یەكەم وەزارەت مووچەی وەزارەتی تەندروستیی دابەشكرا كەئەوە 13هەمین مووچەی ئەووەزارەتەبوو بەبێ پاشەكەوت دابەشبكرێت، دوای ئەویش وەزارەتی ناوخۆ  وپێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دابەشكراوە و دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی دیكە راگیراوە.