لە دەربەندیخان تووشبوویەکی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا


وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تووشبوویەکی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە کە تەمەنی 30 ساڵانە. 

ژیان_سلێمانی: لەراگەیێندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی شاری دەبەندیخانە".

بە تۆمارکردنی ئەو تووشبووە نوێیە، ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 100 تووشبوو کە دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 27 کەس چاکبوونەتەوە.