تەندروستی كەركوك ناحیەی تازە كەرەنتین دەكات


لەشاری كەركوك كەسێكیتر توشبوونی بە كۆرۆنا راگەیەندرا، بەركەوتەی ئەو كەسەیە كە رۆژی پێشتر گیانی لەدەستدا و ئیدارەی كەركوك لەلێكۆڵینەوەی ئەوەدایە ناحیەیەك كرەنتین بكات. 

ژیان- كەركوك: تەندروستی كەركوك رایگەیاند: دوای پشكنین بۆ 10 كەس حاڵەتێكی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناحیەی تازە تۆماركراوە كە كچی ئەو توشبووە 70 ساڵەیە كە دوو رۆژ پێش ئێستا گیانیلەدەستدا. 

سەرچاوەیەك لە تەندروستی كەركوك رایگەیاند ئەو توشووەی كە گیانیلەدەستدا خەڵكی ناحیەیە تازەیە بۆیە بەئەگەرێكی زۆر ئەو ناحیەیە كەرەنتین دەكرێت بۆ ئەوەی پشكنین بۆ دانیشتوانەكەی بكرێت.

بەگوێرەی دواین ئاماری فەرمی حكومەت كە بڵاو كراوەتەوە لە عێراقدا ژمارەی توشبوان گەیشتووەتە 318 كەس و لە شاری كەركوكیش ژمارەی توشبووان بووەتە 9 كەس كە بەشی زۆرینەیان چاكبونەتەوە.