باڵوێزخانەی ئەمریكا زەنگی مەترسی لێدا


بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو كاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغداد كراوە، كە باڵوێزخانەی ئەمریكیای تیادایە، سەرچاوەیەكیش لەشانەی راگەیاندنی جەنگی عێراقی پشتراستی دەكاتەوە. 

ژیان- بەغداد: بەهۆی ئەو مووشەكانەوە كە ئاراستەی ناوچەی سەوز كراوە زەنگی ئاگاداركردنەوە لە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لێدراوە و هێزە ئەمریكییەكان كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەگوێرەی زانیاریەكان كاتیۆشاكان‌ هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و زیانە ماددییەكانیش زیانی گەورە نەبوون، مووچەكەكان لە نزیك باڵوێزخانەی ئەمریكا كەوتنەخوارەوە بۆیە ئەو باڵوێزخانەیە كەوتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە.

لەماوەی دوو مانگی رابردوودا بەشێوەیەكی پچڕ پچڕ لە سەرچاوەی نادیارەوە باڵوێزخانە و ناوەندە سەر بازیەكانی ئەمریكا لە عێراق رووبەڕووی هێرش دەبنەوە بە بێ ئەوەی سەرچاوەی هێرشەكان دیاربن.