ئێران؛ قەدەغەى هاتوچۆ و راگرتنى دەوامى خوێندنگەکان درێژکرایەوە


وتەبێژی حكومەتی ئێران رایدەگەیەنیت، پێشبینی شەپۆلێكی دیكەی تووشبون و مردن بە ڤایرۆسى كۆرۆنا دەكەن، بەو هۆیەوە بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی راگرتنی پرۆسەی خوێندنیان دەركردووە.

ژیان_ئێران: ئەمڕۆ پێنج شەممە، 26ىئادارى2020، عەلی رەبیعی، وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاند،، پێشبینی شەپۆلێكی دیكەی تووشبون و مردن بە ڤایرۆسى كۆرۆنا دەكەن، بەو هۆیەوە بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی راگرتنی پرۆسەی خوێندنیان دەركردووە.

ناوبراو دەشڵێت: هەمو جۆرە كۆبونەوەیەكی گشتی و هاتوچۆی نێوان شارەكان راگیراوە و داوای لەخەڵكیش كرد لەماڵەكانیان بمێننەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەپیى دواین ئامارى تەندروستى ئێران، تاوەکو ئێستا تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئێران زیاتر لە 27 هەزارى تێپەڕاندووە و لەکۆى ئەو ژمارەیەش دوو هەزار و 77 کەسیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، نۆ هەزار و 625 حاڵەتی چاكبونەوەش تۆمارکراوە.