پێشنیاری درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ تا 15ی نیسان ده‌كرێت


به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: پێشنیارمان بۆ حكومەت كردووە تا رۆژی 15ی  نیسان، كەرەنتین و قەدەخەكردنی هاتووچۆ بەمشێوە چڕەی ئێستا بەردەوام بێت.

ژیان_سلێمانی: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ی ئادار، سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: وه‌ك ته‌ندروستی  سلێمانی پێشنیارمان بۆ حكومەت كردووە تا رۆژی 15ی نیسان، كەرەنتین و قەدەخەكردنی هاتووچۆ بەمشێوە چڕەی ئێستا بەردەوامبێت و رێگای هاتووچۆ بگیرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمان له‌باره‌ی دروستبوونی كێشه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ رۆژانی قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ دابەشكردنی مووچەش ئەگەر حكومەت مەبەستی بێت لە رووی هونەرییەوە ئەركێكی قورس نییە، ئەگەر داوا لە ئێمە بکات  رێوشوێنی تەندروستیان بۆ پێشنیار ده‌كه‌ین كه‌ چۆن مووچە  دابەشبکەن.

ئەمە لەکاتیکدایە، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٠٣) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٢٧) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.