هاتوچۆى هەولێر: بازرگانییکردن بەمرۆڤ خەریکە دەبێتە دیاردە


وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند،"خەریکە بازرگانییکردن بەمرۆڤ تەشەنەدەسێنێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلمان دەستگیركردوە كەهەوڵیانداوە عەرەب بە قاچاخ بهێننە هەرێم.

 ژیان_هەولێر: فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی هاتوچۆ و زیرەڤانی لەسەر رێگای هەولێر گوێر دوو ئوتومبێل دەستیان بەسەرداگیرا وە، پڕبوون لەعەرەبی دانیشتوی دەورووبەری گوێر کە بەنیازبوون بەقاچاغ و بێ پشکنین بیانهێننە ناو هەولێر.

ناوبراو دەشڵێت: لەکاتی لێکۆلینەوە لەگەڵ شۆفێرەکان وتیان کەئەوانە کرێکاری کۆمپانیان و لەدوایی دەرکەوت کە کرێکاری ئەو کۆمپانیایانە نین، بۆیە سەرنشینەکان رەوانەی پشکنینی پزیشکی کران و شوفێرەکانیش رادەستی بەپۆلیس کران بۆ ئەوەی بدرێنە دادگا.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەى بەوەداوە، ئەوان بەهەموان رادەگەیەنن کەوا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی و هاتوچۆ و بەرگری شارستانی و هەمو هێزە ئەمنیەکانی تر چاوکراوەن و بە بەردەوام لەسەر رێگایەکانن و پشکنین بۆ هەموو حالەتێکی گوماناوی دەکەن، داواشدەکات، هەوڵی تێکدانی ئاسایشی تەندروستی هەرێم نەدەن، چونکە رێکارییەکان زۆر توندن لەو حاڵەتانە.