عێراق قەدەغەی هاتوچۆی درێژ کردەوە


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بارەی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ بڕیارێکی دەرکرد و تیایدا  قەدەغەی هاتوچۆی تاوەکو 11ی نیسانی 2020 درێژ کردەوە.

ژیان_عێراق: ئەمڕۆ پێنج شەممە، 26ی ئاداری 2020،  نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێن جشەممە رایگەیاند، بە بڕیارێكی نوێ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق قەدەغەكردنی هاتوچۆی تا رێكەوتی 11ی نیسانی ئەمساڵ درێژكردەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، شانەی قەیرانەكان و لیژنەی فەرمانی دیوانی 16ی ئەم مانگە لە راگەیەندراوێکدا، راگەیاندنی باری لەناكاو و قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە بەغداد راگەیاند، یەک رۆژ دوای دەرکردنی بڕیارەکە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەپیی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا لە سەرتاسەری عێراق 346 حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆڤید-19 هەیە، لە کۆلی ئەو ژمارەیەش 29 کەس گیانیان لەدەستداوە، 103 کەسی دیکەش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.