ئێران؛ چاکبوونەوەى زیاتر لە 10 هەزار تووشبووى کۆرۆناى راگەیاند


وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا 157 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و بەوەش  کۆى گشتى تووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا  گەیشتووەتە  29 هەزار و 406 تووشبوو.

ژیان_ئێران: ئەمڕۆ پێنج شەممە، 24ی ئاداری 2020، وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە راگەیەندراویکدا گیانلەدەستدانی 157 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا گیانیان لەدەستداوە  بۆ دوو هەزار و 234 کەس بەرزبوەوە، هاوکات، هاوکات 10 هەزار و 457 کەس چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەوەشى ئاشکراکردوە، لە 24 کاژێری رابردوو دوو هەزار و 389 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی تووشبووان گەیشتووەتە  29 هەزار و 406 تووشبوو کە دۆخی تەندروستیی دوو هەزار و 746 کەسیان ناجێگیرە.