عێراق؛ زیاتر لە 100 تووشبووى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەى عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەى 24 کاتژمیرى رابردوودا 36 حاڵەتى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوە و 105 تووشبووش چاکبونەتەوە.

ژیان_عێراق: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەى عێراق لە راگەیەندراوێکدا  بڵاویکردەوە، لە ماوەى 24 کاتژمیرى رابردوودا 36 حاڵەتى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوە،  کە هەشت کەسیان لە بەغدا و نۆ کەسیان لە بەسرەن، 105 تووشبووش چاکبونەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی عێراق، تاوەکو ئێستا 382 کەس تووشبوون، 105 کەس چاکبوونەتەوە و 36 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.