بەهۆی كۆرۆناوە فەڕەنسا هێزەكانی لە عێراق دەكێشێتەوە


سەرۆكایەتی سوپا سالاری فەڕەنسا رایگەیاند، حكومەتی پاریس بڕیاری كشانەوەی سەربازەكانی لە خاكی عێراق دەركردووە، بەهۆی مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كە ئەركیان مەشق‌ و راهێنانی سەربازیی بووە بەهێزە عێراقییەكان.

ژیان_عێراق: سەرۆكایەتی سوپا سالاری فەڕەنسا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند،  بەهەمانگی لەگەڵ حكومەتی عێراق، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمەریكا بڕیاری هەمواركردنەوەی ژمارەی هێزەکانیان لە خاكی عێراق داوە، هەروەك كاروچالاكیەكانیشیان ڕادەگرن بەهۆی قەیرانی تەندروستیەوە.

لەوچوارچێوەیەشدا حكومەتی فەڕەنسا سەربازانی كەژمارەیان "200" سەربازە دەگەڕێنێتەوە خاكی نیشتیمان تاوەکو كاتێكی نادیار.

لایخۆیشەوە كۆلۆنێل فریدریك باربیری، وتەبێژی سەرۆكایەتی سوپاسالاری فەڕەنسا ئاشكراییكرد، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە پرۆسەی كشانەوەی سەربازەكانیان لە خاكی عێراق دەست پێدەكەن.

پێشتریش سوپای ئەمەریكا ژمارەیەك سەربازی لە خاكی عێراق كشانەوە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی زۆربوونی هێرشە موشەكی‌ و چەكدارییەكان بۆسەر بنكە سەربازییەكانیان لەناو خاكی عێراق.